توركیا بە گرنگییەوە لە دانووستانەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەڕوانێت
توركیا دەخوازێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بەردەوام بێت
K24 - ئیستانبوڵ
پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەماوەی داهاتوودا، سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندوم لە هەرێمی کوردستان شاندیکی باڵای کۆمیتەی ریفراندۆم، رەوانەی وڵاتانی دەرەوە بکات، ئەم بڕیارەی هەرێم لە تورکیا بە هەنگاوێکی گرنگ دەبینرێ و راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێ، ئەنقەرە چاوەڕێ هەنگاوەکانی دوای ریفراندۆمە، بەدڵنییایەوە تورکیا نایەوێت، پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەولێر تێك بچێت.