چه‌كی كه‌نه‌دا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه
عێراق چه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌داته حه‌شدی شه‌عبی
K24 - واشنتن:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپای هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانێت و داواده‌كات هاوپه‌یمانان لێكۆڵینه‌وه جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی حكوومه‌تی عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وڵاتی كه‌نه‌دای راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ پێشمه‌رگه ناردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر سوپا و هێزه یاساییه‌كانی خۆیانی دابه‌شكردووه.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعشه‌وه، له‌وكاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه سه‌لماندی به‌نوێنه‌رایه‌تی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، زۆربه‌ی وڵاتان پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه و هه‌ر زووش به‌شێكیان ده‌ستیانكرد به ناردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
ئێستا به‌شێك له میدیاكانی كه‌نه‌دا كه پشتیان به سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان به‌ستووه، بڵاویانكردووه‌ته‌وه حكوومه‌تی كه‌نه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ناردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق نه‌یداوه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه.