شاندی كوردستان له‌ بەغدا لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی عێراق و باڵیۆزی وڵاتان كۆدەبێتەوە

پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەكەن

K24 - بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی عێراق و باڵیوزی وڵاتان لە بەغدا كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا رایگه‌یاند،‌ له‌دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌ر  باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، باڵیۆزخانه‌ی ئێران و  فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان و هاوكات سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیش ده‌كات.

گوتیشی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ھەرێم له‌گه‌ڵ داگلاس سیلیمانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌بێت.

شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، ئێوارەی دوێنێ 14 ئابی2015  گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومییەكانی عێراق تاوتوێ بكەن.