پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق بەبێ كەركووك پەسند كرا

"بڕیاردرا ھێزە ئەمنییەكان لەگەڵ دەنگدانی گشتی دەنگ بدەن"

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەكانی بەبێ كەركووك پەسندكرد.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەكانی پەسند كرد و بڕگەی ھەڵبژاردنەكانی  لە كەركووك ھەڵپەسارد.

 گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەی پەرلەامنی عێراق بڕیاردرا، ھێزە ئەمنییەكان لەگەڵ دەنگدانی گشتی دەنگ بدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ھەر لە كۆبوونەوەكەدا ھەمواری یاسای كۆمسیۆن، ناساندنی بابل وەك پایتەختی شوێنەواری لە عێراق، لپێچینەوە لە سەلمان جومەیلی وەزیری بازرگانی بەوەكالەت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای دادگاییكردنی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

Fly Erbil Advertisment