پێنج پاسدارى ديكه له سووريا كوژران
پێنج پاسدارى ديكه‌ى سه‌ر به ليواى فاتمييهكان له سووريا كوژران.

K24 – هه‌ولێر:
پێنج پاسدارى ديكه‌ى سه‌ر به ليواى فاتمييهكان له سووريا كوژران.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئێرانى (فارس) بڵاويكرده‌وه، له شارى قومى باشوورى تاران، سبه‌ى چوارشه‌ممه مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ئه‌و پاسدارانهى سه‌ر له ليواى فاتمييهكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له سووريا كوژراوون.
له شارى قوم گۆڕستانێك تايبه‌ت كراوه به‌و پاسدارانهى له شه‌ڕى سووريا ده‌كوژرێن و گۆڕستانه‌كه ناونراوه، گۆڕستانى "شههيدانى بهرگيركار له مهزارگهكانى ئه‌هلى به‌يت".
ئه‌و پاسدارانه له ئاكامى هێرشێكى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له ناوچه‌ى حهميمهى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى سهخنهى ريفى ته‌دمور كوژراوون.