له باشوورى قه‌ره‌ته‌په دوو ئۆتۆمبێلى داعش تێكشكێندران
ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش كوژران

K24 – كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاسايشى گه‌رميان رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و دوو ئۆتۆمبێلى چه‌كدارانى داعش له باشوورى قه‌ره‌ته‌په تێكشكێندران و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش كوژران.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسايش روونيكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له ناو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون و به نيازى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى بوون و دواى چاودێريكردنيان له لايه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه كرانه ئامانج.
گوتيشى: له ئاكامى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێندران و هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له ناوياندا بوون كوژران.
روونيشيكرده‌وه، بۆمبابارانه‌كه له ناوچه‌ى خهڵاوى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى قه‌ره‌ته‌په ئه‌نجامدراوه.