داعش سێ برای له سێداره‌دا
ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ببنه چه‌كداری داعش

K24 - هه‌ولێر:
شێخ قه‌ته‌ری عوبه‌یدی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی عه‌شائیری به‌غدا ئاشكرایكردووه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش 3 برا كه خه‌ڵكی قائیمن له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ببنه داعش له سێداره دراون.
عوبه‌یدی ده‌ڵێت "داعش ئه‌مڕۆ ئه‌و سێ برایه‌ی له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی قائیم به گوله كوشتووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌و برایانه هیچ كامیان ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 15 ساڵان و پاش ئه‌وه‌ی داعش بڕیاریداوه به زۆر گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران بكاته چه‌كداری خۆی، ئه‌وان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ببنه چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هه‌ر سێكیانی كوشتووه".
داعش جۆره‌ها شێوازی ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی دڕندانه دژی خه‌ڵكی سڤیل په‌یڕه‌و ده‌كات، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی پاریزگای ئه‌نباردا كه كه‌وتوونه‌ته گه‌مارۆی چه‌كداره‌كانییه‌وه. ئێستاش هێزه‌كانی عێراق، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێری سفردا هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌نه و راوهو قائیم كه هێشتا داعش كۆنترۆڵی به سه‌ریاندا هه‌یه.