ئاڕنۆڵد تره‌مپ فێری هه‌ڵوێست ده‌ربڕین ده‌كات
ره‌خنه و شه‌ڕه قسه‌ی نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
له نوێترین ره‌خنه‌كانیدا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌باره‌ی رووداوه توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری "شارلوتسڤیل" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی "ئاڕنۆڵد شوارزینگه‌ر" خۆی ده‌كاته مامۆستای تره‌مپ و فێری ده‌كات چۆن وه‌ڵامی نازییه‌كان بداته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی و سپی پێستیان، شه‌ممه‌ی رابردوو، بوونه هۆی كوژرانی ژنێك و برینداربوونی 20 كه‌سی دیكه.
پاڵه‌وانی زنجیره فیلمه‌كانی "وێرانكه‌ر" به بوكه‌ڵه‌یه‌كی شێوه‌ی تره‌مپه‌وه باسی فیلمی "The Terminator" ده‌كات وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تره‌مپ وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی پێویسته كۆتایی به‌و ره‌وشه بهینێ و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بۆ كۆتاییهێنان به سه‌روه‌ری سپی پێست و نازییه نوێیه‌كان له خۆپیشداندانی بانگه‌شه‌كردن بۆ ده‌مارگیریی ده‌بوو بیڵێت و نه‌یگووت".
شوارزینگه‌ری كۆماریی راسته‌وخۆ رووی قسه‌كانی ده‌كاته تره‌مپ و ده‌ڵێت "پێویسته به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆبگرێت و په‌یامێك بڵاوبكاته‌وه‌و روونیبكاته‌وه كه ئه‌و لایه‌نگری رق و كینه و ده‌مارگیریی نییه".
.@Schwarzenegger has a blunt message for Nazis. pic.twitter.com/HAbnejahtl
— ATTN: (@attn) 17 August 2017
به‌ڵام ئاڕنۆڵد له بری سه‌رۆك به بوكه‌ڵه تره‌مپه‌كه‌ی ده‌ستیه‌وه ده‌ڵێت "هیچ شوێنێك بۆ راگه‌یاندنی نازییه‌كان له وڵاته‌كه‌مدا نییه، ئه‌و وڵاته‌ی سوپای هیتله‌ری به‌زاند، پارته‌كه‌ی لینكۆڵن هاوشانی ئه‌وانه ناوه‌ستێت كه بانگه‌شه و پروپاگه‌نده بۆ جه‌نگی شكستخواردووی ویلایه‌ته كۆنفیدراڵییه‌كان ده‌كه‌ن".