كه‌سێك به چه‌قۆ 8 كه‌سی بریندار كرد
هێرشه‌كه له شارێكی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له شاری "سورگۆت" له رۆژهه‌ڵاتی رووسیا و به‌و هۆیه‌وه 8 كه‌سی برینداركردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی تاس كه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "پاش ئه‌وه‌ی هێرشكه‌ره‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار كردووه، توانیوویانه له ناوی ببه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن به‌رده‌وامبێ له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه‌ی و كوشتوویانه"