مانگێكه ئێران سنووری به‌رووی كۆڵبه‌ران داخستووه
زیاتر لە 6 ھەزار كەسی بێكار بێكاركردووە
K24 - چۆمان
به‌بێ دیاریكردنی هۆكاره‌كه‌ی، ماوه‌ی یه‌ك مانگه كۆماری ئیسلامی ئێران سنووری به‌رووی كۆڵبه‌ران له‌نێوان شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران و پیرانشار داخستووه، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س له كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زیاتر له هه‌زار كاسبكاری باشووری كوردستان بێكار ماونه‌ته‌وه.