به‌ ڤيديۆ.. ئه‌ميرێكى داعش خۆى راده‌ست كرد

يه‌كێك له‌ ئه‌ميره‌ نا جه‌نگييه‌كانى داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى تيمه‌كه‌يدا خۆى راده‌ستكردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

شانه‌ى راگه‌ياندنى جه‌نگى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا رايگه‌ياند، يه‌كێك له‌ ئه‌ميره‌ نا جه‌نگييه‌كانى داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى تيمه‌كه‌يدا خۆى راده‌ستكردووه‌.

راگه‌ياندنى جه‌نگى، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ى قه‌له‌مونى خۆرئاوا و نزيك له‌ سنوورى نێوان سووريا و لوبنان ئه‌و ئه‌ميره‌ى داعش كه‌ ناوى ئه‌حمه‌د وه‌حيد عه‌بده‌ خۆى راده‌ستكردووه‌.