سیستانی جه‌ژن له‌گه‌ڵ سوونه‌دا ناكات
سعوودیه 1/9 و عه‌لی سیستانی 2/9 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاری ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵابشیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاند "مه‌رجه‌عی باڵا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكردووه‌و ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌ری مانگی زولعه‌قده‌یه ه رۆژی پێنج شه‌ممه ریككه‌وتی 24/8/2017 یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌یه".
نووسینگه‌ی سیستانی ده‌ڵێت "شه‌وی رابردوو بۆ ئیمام سیستانی ساغنه‌بووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا مانگ به چاو بینرابێ، بۆیه پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی زولحیجه‌یه و رۆی شه‌ممه 2/9/2017 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه".
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه شیعه‌كان رۆژێك دواتر ره‌مه‌زان و جه‌ژنه‌كان و بۆنه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی جه‌ژنی قوربان په‌یوه‌سته به رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان له خاكه پیرۆزه‌كاندا و ئیواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه شانشینی سعوودیه به فه‌رمی رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌ی ساڵی 1438 كۆچییه".
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودی (واس) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 31/8/2017 حاجیانی ماڵی خوا له كێوی عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن و رۆژی هه‌ینی 1/9/2017 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
ئاژانسه سعوودییه‌كه ده‌ڵێت "دادگای باڵا ئێواره‌ی رۆژی سی شه‌ممه بینینی مانگی زولحیجه‌ی بۆ ساغبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی پێویست شایه‌تییان له‌سه‌ر بینینی مانگ داوه".
تا ئێستا ملیۆنێك و 200 هه‌زار حاجی گه‌یشتوونه‌ته زه‌وییه پیرۆزه‌كان تا پایه‌ی پێنجه‌می ئیسلام جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ 27% زیادیكردووه.