دانیشتوانی خورماتوو داوای جیابوونەوە لە عێراق دەکەن
دەیانەوێت بەشێك بن لە دەوڵەتی كوردستان
K24 - خورماتوو
دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە پەرۆشن بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ھاووڵاتیانی خورماتوو کە دوایین شاری سنوورییە لەگەڵ عێراق دەڵێن، ئەگەر دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان رابگەێنرێت ئەوە ئومێد دەکەن بەشێک بن لەو دەوڵەتە، چونکە دەیانەوێت بەئاشتی دەستیان لەدەست حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراق ببێتەوە.