كار بۆ ژمارەیەك كوڕ و كچی شەھیدان دەدۆزرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان پڕۆژەیەك رادەگەیەنێت
K24 - سۆران
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە كوردستان24 راگەیاند: "پڕۆژەیەكمان ھەیە بۆ دۆزینەوەی ھەلی كار بۆ كچ و كوڕی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان".
گوتیشی: "لە قۆناغی یەكەمدا 60 قوتابی كوڕ و كچی شەھید لە پڕۆژەكە سودمەند دەبن، لە ناوەندەكانی خوێندن وەك وانەبێژ و فەرمانبەر دادەمەزرێن، ھەروەھا كچ و كوڕی پێشمەرگەش ناوی خۆیان تۆماركردووە".