ترۆدۆ بۆ په‌نابه‌ران: به‌خێربێن بۆ كه‌نه‌دا به‌ڵام مه‌رجێكمان هه‌یه
"كه‌نه‌دییه‌كان كراوه‌ن به‌ڵام ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان پاراستنی هاووڵاتیانمانه"

K24 - هه‌ولێر:
جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه له خاڵه‌كانی سنووری نێوان ئه‌مریكا وه ده‌چنه كه‌نه‌دا، په‌یره‌وی بنه‌ما یاساییه‌كان بكه‌ن و به شێوه‌یه نافه‌رمی نه‌چنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه بشكێنن، سوود له هاتنه‌كه‌یان وه‌رناگرن".
ترۆدۆ ده‌ڵێت "به نایاسایی نه‌یه‌ن و ره‌چاوی یاسا باوه‌كان بكه‌ن".
چونكه له مانگی ته‌مووزی رابردووه‌وه، 6 هه‌زار كه‌س له سنووری ئه‌مریكاوه، بێ ئه‌وه‌ی به خاڵه فه‌رمییه‌كانی سه‌ر سنووردا برۆن، خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا گوتوویه‌تی "كه‌نه‌دییه‌كان كراوه‌ن" به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن "ئه‌ركی یه‌كه‌ممان پاراستنی هاووڵاتیانمانه".
له‌وباره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی كه‌ندی رایانگه‌یاندووه كه "هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه، 3800 كه‌سیان له هه‌رێمی كیپیك ده‌ستگیركردووه‌و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی هایتین و به رێگای نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه".