"مالكی خۆی كاندید ناكات"
مالكی خۆی كاندید ناكات

K24 هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به دووری ده‌زانێت، نووری مالكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كاندید بكات.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 24/8/2017 موه‌فه‌ق روبه‌یعی، سه‌ركرده‌ی ناو هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالكی، ده‌ڵێت "هاوپه‌یمانی نیشتمانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیه‌كی نوێ ده‌گه‌ڕێت، پێموانییه، نووری مالكی سه‌رۆكی ئێستای هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كاندید بكات و له ئێستا بیری له كارێكی له‌و جۆره كردبێته‌وه".
روبه‌یعی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌دا، داوایان كردووه په‌له له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه بكرێت.