گه‌وره‌ترین هه‌وڵی هێرشی خۆكوژی داعش له دژی پێشمه‌رگه شكستیهێنا
30 تا 40 خۆكوژ ده‌یانویست په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن

K24 - هه‌ولێر
هه‌وڵی گه‌وره‌ترین هێرشی خۆكوژی چه‌كدارانی داعش دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌یانویست له شاره‌دیی عه‌یازیه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاوای شاری مووسڵ هێرشه‌كه ئه‌نجامبده‌ن.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه رایانگه‌یاندووه كه "ده‌وره‌به‌ری كاتژمێری 11:00 ی رۆژی هه‌ینی، 30 تا 40 خۆكوژی داعش، به ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوه‌وه ده‌یانووسیت سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌نه ئامانج، به‌ڵام له لایه‌ن هیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌وه توانراوه ئه‌و خۆكوژانه سه‌رقاڵ بكرێن، تا ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و به توندی بۆردوومانی كاروانه خۆكوژه‌كه‌ی داعشیان كردووه‌و توانیوویانه به ته‌واوی شكست به هێرشه‌كه‌یان بهینن".
ئه‌و هه‌وڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له كاتێكدایه، كه ئێستا سێ به‌شی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه و شه‌ڕێكی قورس بۆ كۆتاییهینان به داعش له‌و ناوچانه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.