نه‌وزاد هادى: له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆك بارزانى له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى باڵه‌كايه‌تين
ره‌چاوى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر نه‌وزاد هادى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆك بارزانى هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى باڵه‌كايه‌تى ده‌ده‌ين.
نه‌وزاد هادى گوتيشى: سووپاسى خه‌ڵكى باڵه‌كايه‌تى ده‌كه‌ين بۆ ئارامى و خۆگرييان و سووپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ش ده‌كه‌ين، كه هه‌وڵيان داوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته لايه‌نه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ره‌چاوى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له چوارچێوه‌ى رێككاره ياساييه‌كاندا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه ده‌درێت.
ئاشكراشيكرد، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى راسپاردووه له چوارچێوه‌ى ياسادا ئه‌و پرسه يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
كێشه‌يى باڵه‌كايه‌تى به هۆى كوشتنى دوو هاووڵاتى و برينداركردنى دوو هاووڵاتى ديكه كه سه‌رجه‌ميان برا بوون له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تكێشانه‌وه كه لايه‌نێكى به‌رهه‌ڵستكارى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه هاووڵاتيانى ناوچه‌كه داوايانكرد، بكوژه‌كان سزا بدرێن و باره‌گاى چه‌ند لايه‌نێك سووتێنرا.