بڕیاری له سێداره‌دان بۆ ئه‌ندازیاری گازه خنكێنه‌ره‌كانی داعش ده‌رچوو
گازه خنكێنه‌ره‌كانی په‌ره‌پێداوه‌و مووشه‌كی بۆ داعش درووستكردووه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای ناوه‌ندیی تاوانه‌كانی عیراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27/8/2017 بڕیاری له سێداره‌دانی تا مردنی بۆ ئه‌ندازیاری پێشخستنی گازه ژه‌هراوییه كوشنده‌كان و درووستكه‌ری مووشه‌كه‌كان ده‌ركرد كه له به‌رژه‌وه‌ندی داعش كاری ده‌كرد.
له‌وباره‌یه‌وه دادوه‌رعه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "دادگای ناوه‌ندیی تاوانه‌كان، بڕیاری له سیداره‌دانی بۆ ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌ركردووه كه هاوكاریی چه‌كدارانی داعشی كردووه‌و چه‌كه كیمیاییه‌كانی په‌ره‌پێداوه‌و مووشه‌كی بۆ رێكخراوه‌كه درووستكردووه".
به‌یره‌قدار ئه‌وه‌یشی گوتووه: "تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه له بواری په‌ره‌پێدانی گازه خنكێنه‌ر و سوتێنه‌ره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش كاریكردووه، جگه له‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری هه‌بووه تایبه‌تی كردووه به درووستكردنی مووشه‌ك و چه‌ك و گازی كوشنده".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "بریاره‌كه به گوێره‌ی ماده‌ی چوار /1 و به به‌ڵگه‌ی ماده‌ی دووه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ركراوه".