ئوردنییهك داوای دیداری بارزانی و وڵاتینامه‌ی كوردستان ده‌كات
"چۆن كوردی ئوردنی هه‌یه منیش ده‌مه‌وێت ببمه ئوردنیی كوردستان"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كادیمییه‌كی ئوردنی به ناوی "بیلال قهرعان" له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی " ده‌مه‌وێت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و چاوم به مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و داوای وڵاتینامه‌ی كوردی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه هاووڵاتییه‌كی كورد و یه‌كه‌مین عهرهببم وڵاتینامه‌ی كوردستان وه‌ربگرم".
بیلال خاوه‌ن بروانامه‌ی دكتۆرایه له پرۆگرامه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له لێدوانێكدا بۆ پیگه‌ی "كلنا شركا‌ء" ده‌ڵێت "داوای دیداری سه‌رۆك و پاشان وڵاتینامهم كردووه".
ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌و خواسته‌ی گوتوویه‌تی "مێژووی كورد پڕه له هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه و پیاوانه، له رۆژگاری سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی تا ئه‌مرۆ. شانازییه بۆ من كه ئینتیمام بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه خاوێنه هه‌بیت، چونكه ئینتیمای كورده‌كان بۆ ئوردن (كورده‌كانی ئوردن) هاوشێوه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه كورده ئوردنییه‌كه به ناوی سه‌عد جومعه كه شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دوو حكومه‌تی پێكهینا، بۆ ئه‌م وڵاته پڕ له دڵسۆزی و وه‌فادارییه".
بیلال ده‌ڵێت "ئایا مافی ئه‌وه‌م نییه خزمه‌تی كوردستان بكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌عد جمعه هی ئوردنی كردووه، یان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی خزمه‌تی به‌یتولمه‌قدیسی كرد، ده‌مه‌وێت به خوێن به‌رگریی له‌وانه بكه‌م كه به‌رگرییان لیكردووم، وه‌ك چۆن كوردی ئوردن هه‌یه، منیش ده‌مه‌وێت ببمه ئوردهنیی كورد".
بیلال ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت دیدارم له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك هه‌بێت و ئه‌و دیداره‌ش له‌گه‌ڵ رووناكبیرێكی ئوردنی نوینه‌رایه‌تی زۆریك له‌و عه‌ره‌بانه ده‌كات كه كوردیان خۆشده‌وێ، پاشان داوای وڵاتینامه و نیشته‌جیبوونی هه‌میشه‌یی له كوردستان ده‌كه‌م و ده‌خوازم خزمه‌تی كه‌سوكاره كورده بهشهرهفهكانم بكه‌م و ئه‌وه‌ش ده‌بێته میدالیای شانازی بۆ من، ئه‌و خه‌ونه‌ی ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌یبینم، ئیستا كاتێتی ببێته راستی و بێته دی".
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت له كوردستان به خاكبسپێردرێم، ئایا كه‌س هه‌یه وه‌ڵامم بداته‌وه؟".