فوئاد مه‌عسوم له‌سه‌ر پاسه‌وانه‌كه‌ی كۆمار له‌گه‌ڵ هۆزی كوژراوه‌كه‌ی دۆره كۆده‌بێته‌وه
پاسه‌وانێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی دۆره‌ی كوشتبوو

K24 - هه‌ولێر:
فۆئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێزی "ئه‌لئه‌كره‌ع" شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولئه‌میر شه‌علان و شێخه‌كانی هۆزه‌كه و كه‌سوكاری سامر ئه‌لكه‌رعاوی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی دۆره، كه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی هیزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌رۆككۆمار كوژرابوو، كۆبووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردوون.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی دۆره له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر به ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا له ناوچه‌ی دۆره كوژرا بوو، به‌و هۆیه‌وه كه‌سوكار و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا، توڕه‌ییان تا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد و سوكایه‌تی به ره‌مزه‌كانی رۆیشتبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردبوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له زینداندا بووه، به‌ڵام زۆر ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و شوێنه‌واری برین به سه‌ر و ده‌م و چاوییه‌وه دیاره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆككۆماری عێراق، ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "پێویسته له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌دا، یاسا سه‌روه‌ر بێت، پێویسته هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی و ده‌ره‌كی بۆ كاروباره‌كانی دادگا نه‌بێت تا ماف بۆ خاوه‌ن ماف به گوێره‌ی یاسا بگێڕدرێته‌وه.
به گویره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه پاش دیداره‌كه ده‌ركراوه، سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لئه‌كره‌ع كه به‌شێكن له هۆزی گه‌وره‌ی شه‌مه‌ر، به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌رۆكۆماری له پێناوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و سه‌روه‌ری یاسادا، خۆشحاڵ بوون.