سبه‌ى حاجيان روو ده‌كه‌نه كێوى عه‌ره‌فه
دواى ئيحرام به‌ستن، روويانكرده خێوه‌تگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى مه‌ككه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌دان هه‌زار موسڵمان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستيانكرد به ئه‌نجامدانى درووشمه‌كانى فه‌ريزه‌ى حه‌ج و دواى ئيحرام به‌ستن، روويانكرده خێوه‌تگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى مه‌ككه.
ئه‌مساڵ نزيكه‌ى دوو مليۆن هاووڵاتى موسڵمان سه‌ردانى سعووديه‌يان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسيمى حه‌ج، كه پێنج رۆژ ده‌خايه‌نێت.
به‌شێك له موسڵمانان له مه‌ككه نوێژه‌كانيان به‌رپاكرد، به‌ر له‌وه‌ى به‌ره‌و منى به‌ڕێبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى بگه‌نه كێوى عه‌ره‌فه.
به‌شێك له موسڵمانه‌كان به پێ به‌ره‌و منى به‌ڕێكه‌وتن و به‌شێكيشيان به پاس رووده‌كه‌نه منى بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه به‌ره‌و كێوى عه‌ره‌فه بڕۆن.
سبه‌ى سه‌رجه‌م ميوانانى ماڵى خودا له كێوى عه‌ره‌فه كۆده‌بنه‌وه و له خۆرهه‌ڵاتنه‌وه تا خۆرئاوابوون نزا و پاڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى رۆژمێرى كۆچى مانگى رۆژى هه‌ينى يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه و تێيدا حاجيانى ماڵى خودا رووده‌كه‌نه جه‌مه‌رات و ره‌جم ده‌كه‌ن.