حاجيانى ماڵى خودا گه‌وره‌ترين پايه‌ى حه‌جيان جێبه‌جێكرد و ئه‌مڕۆ قوربانييه‌كانيان ده‌كوژنه‌وه
حاجيانى ماڵى خودا روويان له موزده‌ليفه كرد

K24 – هه‌ولێر:
دواى به‌جێهێنانى پايه گه‌وره‌كه‌ى فه‌ريزه‌ى حه‌ج و وه‌ستان له كێوى عه‌ره‌فه، دواى خۆرئاوابوونى ئێواره‌ى رابردوو، حاجيانى ماڵى خودا روويان له موزده‌ليفه كرد.
له موزده‌ليفه دواى به‌رپاكردنى نوێژى شێوان و خه‌وتنان به‌يه‌كه‌وه، حاجيان مانه‌وه و دواى نوێژى به‌يانى ئه‌مڕۆش ده‌ستيانكرد به ره‌جم كردن و پاشان ئاماده‌كارى بۆ كوشتنه‌وه‌ى قوربانييه‌كانيان ده‌كه‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجيان له عه‌ره‌فه‌وه بۆ موزده‌ليفه به قۆناغى سێيه‌مى ئه‌نجامدانى حه‌ج هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه زياتر له دوو مليۆن حاجى له كێوى عه‌ره‌فه مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين پايه‌كانى حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى ره‌سمى عه‌ره‌بستانى سعووديه، 300 هه‌زار كه‌سى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى له مه‌راسيمى حه‌جى ئه‌مساڵدا سه‌رقاڵى پاراستنى رێوڕه‌سمى حه‌ج و دابينكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ حاجيان بوون.
بۆ بينينى مه‌راسيمى ره‌جم كردن به شێوه‌ى راسته‌وخۆ كرته لێره بكه