مێركڵ حه‌زده‌كات ببێته پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤیزیۆن
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا خواسته نهێنییه‌كه‌ی ئاشكراكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رۆژی 3/9/2017 بۆ یه‌كه‌مین جار پاش ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته ناو مه‌یدانی سیاسه‌تی جیهانی، خواسته نهێنییه‌كه‌ی خۆی ئاشكراكرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ڵمانیایه، به‌ڵام حه‌زده‌كات پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌بێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "راینش پۆست" مێركڵی ته‌مه‌ن 63 ساڵان، هیواداره سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، بتوانێت پرۆگرامیكی گفتوگۆئامێزی ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌بێت".
ئێستا مێركڵ هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 24/9/2017 خستووه‌ته‌گه‌ڕ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ "مارتن شۆڵتز" ی ركابه‌ریدا كه سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بوو، راسته‌وخۆ مێزگردێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌نجام بده‌ن.
مێركڵ به رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی گوتووه "ناتوانم به هه‌موو ڤیدیۆكانی دیداره‌كانی پێشوومدا بچمه‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زۆر بابه‌تی جیاواز خۆم ئاماده ده‌كه‌م".
مێركڵ هیواداره زۆرترین كه‌سی ئه‌ڵمانی ئه‌و دیداره ته‌له‌ڤیزیۆنه ببینن. له كاتێكدا، دامه‌زراوه‌ی فۆرسای تایبه‌ت به راپرسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س بینه‌ری ئه‌و دیداره ته‌له‌ڤیزیۆنییه ده‌بن.
هه‌ر به گوێره‌ی راپرسییه‌كان، سێ به‌شی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا پێشبینی ده‌كه‌ن مێركڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه‌و 17%ـی خه‌ڵكیش ده‌ڵێن شۆڵتز سه‌رده‌كه‌وێت.