دوو ركابه‌ره‌كه توركیا له ئه‌ندامێتی ئه‌وروپا بێ‌ئومێد ده‌كه‌ن
شۆڵز: به فه‌رمانی مێركڵ دانووستانه‌كانی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا راگیراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له ههڵوێستكدا كه كێشه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا زیاتر ئاڵۆز ده‌كات ده‌ڵێت: "توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه".
مێركڵ له مێزگردێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا پێش سێ هه‌فته له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌و گوتوویه‌تی: "باوه‌ڕم به‌وه نییه بێنه ناو ئه‌وروپا، هیچ رۆژێكیش باوه‌ڕم به‌وه نه‌بووه كه ئه‌وه رووبدات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی پێویسته بزانرێت ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار توركیا ده‌رگاكه‌ی داخستووه یان یه‌كێتی ئه‌وروپا".
لای خۆیه‌وه مارتن شۆڵز، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانی و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كه له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌دا به‌رامبه‌ر مێركڵی ركابه‌ری قسه‌ی ده‌كرد گووتی: "مێركڵ داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، هه‌موو دانووستانێك ده‌رباره‌ی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه رابگرن".
هه‌روه‌ها شۆڵز ده‌ڵێت: "مێركڵ دڵنیایه له‌وه‌ی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌ته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من هه‌ڵبژێردرام و بوومه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، هه‌موو گفتوگۆیه‌كیش ده‌رباره‌ی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "پاش ئێستا، هیچ هاووهڵاتییهكی ئه‌ڵمانی ناتوانێت به ئارامی گه‌شت بۆ توركیا بكات".