گۆڕان و كۆمەڵ جارێكی دیكە داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكەن
ھەڵوێستیان لەبارەی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان دەخەنەڕوو

K24 - سلێمانی
دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندراوێكی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە و جەخت لە دواخستنی ریفراندۆم دەكەنەوە و ئامادەیی خۆشیان دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن بە مەبەستی چارەسەری كێشەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "ھەردوولا جەختیان كردوە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و چاكردنی گوزەرانی خەڵك و ئاساییكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە جۆرێك كە كارەكانی یاسادانان و چاودێری خۆی بكات".
ھەروەھا ئەوەیان خستوەتەڕوو: "ریفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاو دوابخرێت لە رێگای پەرلەمانەوە بڕیار و یاسای بۆ دەربكرێت و ھەڵبژاردنەكان لە كاتی یاسایی خۆی ئەنجام بدرێت".
دەقی راگەیەندراوەكەی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ئه‌مڕۆ 4/9/2017 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه و هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری خۆیی بكات،ڕیفراندۆم دوابخرێ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت. كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نوێ كرده‌وه، بۆ گفتووگۆی جدی له پێناو چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
4/9/2017