له جه‌نگی حه‌ویجه‌دا 80 هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن
داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هینێ
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له حه‌ویجه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنن.
روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای کرد کە هاووڵاتیانی سڤیل له ناوەندی حه‌ویجه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریان له‌سه‌ره، چونكه به‌گوێره‌ی روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داعش ده‌یه‌وێت هاووڵاتیانی سڤیلی بێ ده‌سه‌ڵات وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له كاتی هێرشه‌كاندا به‌كاربهێنیت.
هه‌ر بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی سه‌ر حه‌ویجه هه‌شتا هه‌زار له دانیشتوانی ئاواره ده‌بن، روانگەکە دەڵێ: "پێویستە له‌سه‌ر به‌رپرسانی عێراق ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كان بكه‌ن".