نه‌سروڵڵا مێزه‌ره‌كه‌ی فڕێداوه‌و به جلوبه‌رگی سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه به 90 خوله‌ك خۆی گه‌یاندووه‌ته دیمه‌شق
نه‌سروڵڵا شوێنی سوپاسالاری لوبنانی گرتووه‌ته‌وه‌و 300 چه‌كداری داعشی ده‌رباز كردووه

K24 - هه‌ولیر:
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حرونوت"ـی ئیسرائیلی، ئه‌مرۆ 4/9/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی، مێزه‌ره‌كه‌ی سه‌ری داكه‌ندووه‌و جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی كردووه‌ته به‌ری و به نهێنی چووه بۆ لای به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا".
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه نوسیوویه‌تی "هه‌واڵگریی سه‌ربازی ئیسرائیل و ده‌زگای مۆساد توانیوویانه له‌م ماوانه‌ی دواییدا، چاودێری جموجوڵێكی چڕ و نامۆ بكه‌ن كه پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵاوه هه‌بووبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه، سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌سروڵڵا بۆ سووریا، به رێگایه‌كی نوێ و گۆڕاو ئه‌نجامدراوه، روخسار و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه‌و جلوبه‌رگه ئاینییه‌كه‌ی داكه‌ندووه‌و جلوبه‌رگێكی هاوشیوه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی پۆشیوه، ئۆتۆمبێلی ئاسایی و پاسه‌وانییه‌كی كه‌می هه‌بووه‌و توانیوویه‌تی به ماوه‌ی 90 خوله‌ك خۆی بگه‌یه‌نێته دیمه‌شق.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته روو كه "نه‌سروڵڵا له ژێر چاودێری به‌رده‌وامدا بووه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریای و ئێران، له ژێر ئاگایی سه‌ركردایه‌تی هه‌واڵگری ئیسرائیل‌دا بووه".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "ئیسرائیل چاودێریی جموجوڵێكی نامۆی له‌و ناوچانه‌دا كردووه كه وه‌ك ئامانجی ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به نه‌سروڵڵا ئه‌ژماریان ده‌كات، به‌ڵام هیچ پلانیكی بۆ هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته نه‌هاویشتووه، چونكه ئه‌مرۆ ئیسرائیل به كاروباری دیكه‌وه سه‌رقاڵه، به‌ڵام نه‌سروڵڵا وه‌ك ئامانجێكی له پێشینه‌ی ئیسرائیل هه‌ر ده‌مێنێته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له ئاسمانی به‌یرووت به‌رده‌وام به دوای نه‌سروڵاوه‌یه، ئه‌و ئامانجێكی راسته‌وخۆی ئیسرائیله، به‌ڵام تا ئێستا ته‌لئه‌بیب هیچ گرووپێكی تایبه‌تی بۆ كوشتنی نه‌ناردووه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه "نه‌سروڵڵا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌كه‌یان بۆ ده‌ربازكردنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه و خێزانه‌كانیان له ناوچه‌كانی سنووری سووریا و لوبنان جێبه‌جێ بكه‌ن".
له دیداره‌كه‌یشیدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، نه‌سروڵڵا شوێنی عه‌مید جۆزێف عه‌ون، سوپاسالاری لوبنانی گرتووه‌ته‌وه‌و نێوه‌ندگیریی بۆ ده‌ربازكردنی 300 چه‌كداری داعش كردووه، كه له ناوچه‌كانی سنووری سووریا و لوبنان بوون بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه شاری دێرلزووری نزیكی عێراق.