كوردانی تاراوگه له بڕیارێكی كۆمیسیۆن نیگه‌رانن
داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه له ئه‌وروپا ده‌ژین، له بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی به‌شداریكردنیان له ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ره‌خنه‌یان له كۆمیسۆنه‌كه هه‌یه.
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه قسه‌یان بۆ كوردستان 24 كردووه و ده‌ڵێن: ئه‌و رێككارانه‌ی كۆمسیۆن بۆی دیاریكردوون، نه‌گونجاون و داوا ده‌كه‌ن چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزنه‌وه، تا بتوانن به ئاسانی به‌شداریی ریفراندۆمه‌كه بكه‌ن و مافیان نه‌فه‌وتێ.
