سێ پێشمەرگە بریندار بوون
زانیاری لەم میحوەرە ئاشكرا دەكرێت
K24 - گەرمیان
بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە سێ پێشمەرگە برینداربوون.
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو لە نێوان ناوچەوی بایزە و توبج، لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە بە ھێزەكان پێشمەرگەدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون، یەكێك لە پێشمەرگەكان بە سەختی برینداربووە".
ئەمە لەكاتێكدایە لەم ماوەیەدا داعش چەندین تەقینەوەی لە سنوورەكە ئەنجامداوە و ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی ناوچەكەشی رفاندون و كوشتون.