سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر: به‌مزووانه پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌رده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته قه‌باره‌ی خۆتان بزانن و هێزه‌كانی عێراق جگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ده‌توانن له هه‌ولێر و سلێمانیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ربكه‌ن".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كه كه‌سێكی نزیكه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌رده‌كرێن كه داگیریان كردووه، مانه‌وه‌یان له‌و ناوچانه‌دا خه‌ونێكی به دینه‌هاتووه، چونكه به‌رده‌وام حكومه‌تی ناوه‌ندی كۆنترۆڵی به‌سه‌ر نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردن و فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یدا هه‌یه".
ئه‌و سه‌ركرده‌ه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "هێزه‌كانی عێراقی لاواز نین وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد ته‌ماشایان ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌توانن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و سلیمانیش ده‌ربكه‌ن نه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه داگیریان كردووه".
قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له كاتێكدایه، پێش زیاتر له 3 ساڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو وسه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامێتی، به ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی عێراقیان راده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كرد و هه‌موو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه پێشكه‌وتووانه‌ی له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وه‌ریانگرتبوو، بۆ داعشیان جێهێشت، به‌ڵام جه‌عفه‌ر پێیوایه، پاراستنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه راست نییه و ده‌ڵێ: "ئه‌وان نه‌وته‌كه‌ی و چه‌كه‌كانی سوپای عێراقیان بردووه‌و به‌و زووانه له‌و ناوچانه ده‌ریان ده‌كه‌ین".
شیعه‌كانی عێراق كه هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ستدایه، ماوه‌یه‌كه ته‌نها به زمانی هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌رامبه‌ر كورد قسه ده‌كه‌ن، چونكه گه‌لی كوردستان بڕیاریداوه له 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدات و له‌و ده‌وڵه‌ته جیابێته‌وه كه نه‌یتوانیوه هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كورد په‌یڕه‌و بكات و له هه‌موو رێككه‌وتن و ته‌وافوق و بڕگه‌كانی ده‌ستوور پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌و پێشێلی كردوون.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ چین و تویژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هیچ هێزێك ناتوانێت به هێز كه‌ركووكمان لێوه‌ربگرێته‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بدات، تا دوایین كه‌س كورد رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.