"جارێكی دیكه بێنه‌وه به‌غدا پاشان دێینه هه‌ولێر"
به‌رپرسی دۆسێی كورد له هاوپه‌یمانی نیشتمانی هۆكاری نه‌هاتنی شانده‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، به‌رپرسی دۆسێی كورد له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له پارێزگای كه‌ركووك و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ریفراندۆمه‌كه، بوونه‌ته هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ هه‌ولێر".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێستا شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه پێشتر له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆببوونه‌وه، جارێكی دیكه چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن تا بچنه‌وه به‌غدا، پێش ئه‌وه‌ی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێنه هه‌رێمی كوردستان، چونكه پێشڤه‌چوونی زۆر له‌و دۆسیه‌یه روویداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "بۆ ئه‌وه‌ی له ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌وامیی دانووستانه‌كان دڵنیابینه‌وه كه له نێوان هه‌ر دوو لادا ده‌ستیپێكردووه، چونكه لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ریفراندۆم و بڕیاردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندرم له‌و پارێزگایه‌دا بكرێت وایكردووه، ئێمه چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم بین، پێش ئه‌وه‌ی بچینه هه‌ولێر".
پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم رایگه‌یاندبوو كه "له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی فه‌رمانڕه‌وا دێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌و گفتوگۆیانه بدرێت كه له كاتی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا ده‌ستیپێكردبوو".