له هه‌ولێر ته‌رمى گه‌نجێك دۆزرايه‌وه و بكوژهكانيشى ده‌ستگيركران
ته‌رمى گه‌نجێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له نزيك نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى رۆژئاوا دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ته‌رمى گه‌نجێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له نزيك نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى رۆژئاوا دۆزرايه‌وه و پۆليس تۆمه‌تبارانى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه‌ى ده‌ستگيركرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه ناوى (نيفاق تاڵب)هو به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى حهويجهن و له هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن.

گوتيشى: باوك و برايه‌كى گه‌نجه‌كه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانى كوشتنهكهن و دواى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنيان، له لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تاييدا دانيان به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
روونيشيكرده‌وه، دواى وه‌رگرتنى گوتهيان ئه‌وان وتويانه به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كوڕه‌يان سه‌ره‌ڕۆ بووه، ناچار بوونه بيكوژن.

لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و ته‌رمى گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كراوه بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتى پزيشكى دادوه‌رى.