بۆ دووه‌مجار مێركڵ ته‌ماته‌باران ده‌كرێت
راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له سیاسه‌ته‌كانی نیگه‌رانن
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی شاری فۆلگاستی سه‌ر به ویلایه‌تی مكلنبۆرگ - فۆربومرنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: "ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌و كاته‌ی به‌ره‌و بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بووه، دراوه‌ته به‌ر ته‌ماته".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیس گوتوویه‌تی: "رووداوی ته‌ماته‌بارانكردنی مێركڵ له‌و كاته‌دا بووه كه چووه‌ته ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و به‌ره‌و هۆڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه رۆیشتوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، 150 كه‌س له راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان له‌به‌ر‌ده‌م هۆڵه‌كه‌دا وه‌ستابوون و ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی مێركڵ ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی".
خۆپیشانده‌ران هوتافیان ده‌كێشا و ده‌یانگووت "مێركڵ له ده‌سه‌ڵات بڕۆ".
ئه‌مه دووه‌مین جاره له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌نگیلا مێركڵ، له میانی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ته‌ماته‌باران ده‌كرێت. سێ شه‌ممه‌ی رابردووش له گردبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له باشووری رۆژئاوای وڵات كه بڕیاره رۆژی 24/9/2017 به‌ڕێوه بچێت، درابووه به‌ر ته‌ماته.
MERKEL PELTED WITH TOMATOES AT RALLY AS VOTERS RAGE OVER HER OPEN DOOR P... https://t.co/9MMSJKEYVY
— Rebecca Hopkins (@Rebecca57584096) 8 September 2017