"پێشمه‌رگه له پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه"
جه‌بار یاوه‌ر: گرژی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق رووینه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ریق. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌تیده‌كاته‌وه گرژی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ده‌رباره‌ی شه‌ڕی حه‌ویجه روویدا بێت، ئه‌و قسانه‌شی له چه‌ند میدیایه‌كه‌وه له‌وباره‌وه كراون ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "حكومه‌تی ئیتیحادی، تا ئێستا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه نه‌كردووه".
جه‌بار یاوه‌ر به میدیایه‌كی عێراقی گوتووه: "حكومه‌تی عیراق ده‌رباره‌ی پلانی رزگاركردنی حه‌ویجه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پشمه‌رگه نه‌كردوه، به‌ڵام هیچ گرژییه‌ك له نیوان هه‌ر دوو لادا رووینه‌داوه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێش جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی كردبوو، به‌ڵام له‌وكاته به دواوه‌و هیچ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به تایبه‌تی حه‌ویجه نه‌كراوه".
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت: "به‌غدا پلانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه هاوبه‌شه‌كان باسكردووه، پێده‌چێت پلانی خۆیان هه‌بێت بۆ شه‌ڕه‌كه به به‌شداری هێزه هاوبه‌شه‌كانیان و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه نه‌كردووه".