پارتی له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم هاته ده‌نگ
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پاریزگاری كه‌ركووك سه‌ركۆنه‌و ره‌تده‌كاته‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ركردووه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و بڕیاره بێ بنه‌مایه و هیچ ئیعتیبارێكی نییه و ئه‌و جۆره ده‌ستوه‌ردان و مه‌ركه‌زییه ملهوڕانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پاڵپشتی له نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كات و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌رز ده‌نرخێنین".
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسی پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی عیراقی نوێ ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌غدا هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی ژێرپێناوه كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر دامه‌زرا و ده‌یانه‌وێت دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه بسه‌پێنن".