له بۆسه‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌دا پێنج چه‌كدارى داعش كوژران
دووانيان خۆيان ته‌قاندووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ له ميحوه‌رى رۆژئاواى رووبار‌ى ديجله پێنج چه‌كدارى داعش كه‌وتنه بۆسه‌يه‌كى هێزى پيشمه‌رگه و سه‌رجه‌ميان كوژران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله به كوردستان 24ى راگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان پێگه‌يشت كه چه‌ند چه‌كدارێكى داعش ده‌يانه‌وێت دزه بكه‌نه ناو سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له نێوان گونده‌كانى هه‌لوم و به‌شارا، هێزى پێشمه‌رگه بۆسه‌يه‌كى دانايه‌وه.
گوتيشى: ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه ژماره‌يان پێنج چه‌كدار بوو كه‌وتنه بۆسه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌ميان كوژران.
روونيشيكرده‌وه، دووان له چه‌كداره‌كان خۆكوژ بوون و خۆيان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌وانى ديكه‌ش له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراوون.