پسپۆڕێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یاساییبوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان روونده‌كاته‌وه
ئایا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نایاساییه؟ دژایه‌تی عێراق بۆ سه‌ربه‌خۆیی هیچ له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕێت؟ پسپۆڕێكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆل ویلیامز، مامۆستای یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا، یاساییبوونی پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، روونده‌كاته‌وه و به روونيش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه له رووى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه هيچ رێگرييهك له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا نييه و تانه‌ى عێراقيش له بڕيارى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌هاى نييه.
ویلیامز له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی "هه‌ف پۆست" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا یاساییبوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان روونده‌كاته‌وه.
ئه‌و یاساناسه باس له ئه‌زموونى راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات، كه به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگای نێوده‌وڵه‌تی پرسه‌كه‌ى يه‌كلا كرده‌وه و دواجار بڕیاری خۆی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ دا و جيابوونهوهكهى كۆسۆڤۆى په‌سند كرد.
روونیشی ده‌كاته‌وه، له ساڵی 2008، حكوومه‌تی كاتی كۆسۆڤۆ، تاكلایه‌نانه سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ناڕازیبوونی سربیا و له رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پرسی كۆسۆڤۆڤی برده دادگای نێوده‌وڵه‌تی و سكاڵاى له دژ تۆمار كرد.
دوای دوو ساڵ دادگای نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ به شێوه‌ی تاكلایه‌نه، پێشێلكردنی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نییه.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، یاسایی گشتی نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌ده‌غه نـهكردووه.
دادگا له روونكردنه‌وه‌كانیدا، پشتی به‌م خاڵانه به‌ستووه، یه‌كه‌م؛ نه‌ریتی وڵاتان له ماوه‌ی نێوان دوو سه‌ده‌كانی 18 و 20، كه راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه، قه‌ده‌غه نه‌كراوه.
دووه‌م؛ دادگا پێیوابوو، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێكی لاوه‌كی (دانپێدانه‌نراو)، له كاتی ته‌نگانه‌دا، پێچه‌وانه نييه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به بڕيارێك يان ياسايه‌ك قه‌ده‌غه‌ى نه‌كردبێت.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات، كه به راشكاوانه یاساییبوونی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری رۆدیسیا و قوبرس و كۆماری سربسكای ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له حاڵه‌تی كوردستان، هیچ بڕیار، یاخود یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه رێگرى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات.
سێیه‌م؛ له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، دادگا بڕیاریدا، بنه‌مای سه‌لامه‌تی هه‌رێمی، كه له‌سه‌ر بواری په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان چڕبووه‌ته‌وه، ناتوانێت قه‌واره‌یه‌كی لاوه‌كی له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌ده‌غه بكات.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری دادگا په‌یوه‌ندیدار بوو به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به ره‌چاوكردنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشینه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به هه‌مان لۆژیكی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له راستیشدا، رای پێچه‌وانه له كه‌یسی كۆسۆڤۆ هه‌بوو، كه باشتر بوو ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی رای گه‌ل به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بزان.
دژایه‌تی عێراق بۆ پرسه‌كه له كوێدایه؟
به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كيانى وڵاتانی لاوه‌كی، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان ئه‌نجامداوه، له ماوه‌ی 1905 تا 1991، 52 قه‌واره‌ی وڵاتانی لاوه‌كی، پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
له ساڵی 1991یشه‌وه، 53 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دراون، به‌مه‌ش ده‌بێته 105 ریفراندۆم. له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كوردستان، 3 ریفراندۆمی دیكه‌ش تا ساڵی 2019 ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وانیش كاتالۆنیا، كالیۆدۆنیا نوێ و بوگانفیله.
له‌و 53 ریفراندۆمه‌ی له 1991ه‌وه ئه‌نجام دراون، 26یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كه بووه، له كۆتاییشدا، زۆربه‌یان بوونه‌ته وڵاتی سه‌ربه‌خۆ، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به ره‌زامه‌ندی خودی ده‌وڵه‌ته‌كه هه‌بێت.
بۆ نموونه، وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ریفراندۆمییان ئه‌نجامدا سه‌ره‌تا سۆڤیه‌ت له دژی بووه، به‌ڵام دواتر بوونه‌ته وڵاتی سه‌ربه‌خۆ.
چوار ویلایه‌تیش كه له چوارچێوه‌ی یوگسلافیا بوون، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان ئه‌نجامدا و یوگسلافیا له دژیان وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌موویان سه‌ربه‌خۆن، سه‌باره‌ت به كۆسۆڤۆش تا ئێستا 111 وڵات دانی به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌دا ناوه، كه‌چی هێشتا سربیا دژی سهربهخۆییهكهیهتی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جموجۆڵه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، گرنگه ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت و به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه باوه‌كه، هه‌نگاوی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكۆك نییه.
دكتۆر پۆل و‌لیامز، نووسه‌ری ئه‌و وتاره، مامۆستای یاسای و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌شداربووی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ت و گرووپی (PILPG)، هه‌روه‌ها پسپۆڕی دانوستانی ئاشتیی و داڕشتنی ده‌ستووری وڵاتانه دوای ململانێ و تایبه‌تمه‌نده له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له دژی تاوانه‌كانی جه‌نگ.