سه‌ردانی مه‌كگۆرك هەڵوێستی سەرکردایەتی کوردستانی له‌سه‌ر ریفراندۆم نه‌گۆڕیوه‌

"بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم نابێت"

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە سەردانەکەی ئەم دواییەی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی سەرکردایەتی کوردستانی گۆڕیبێت.

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "رووسیا تودەی" روونیکردەوە، هەڵوێستی ئەمریکا بەر لە سەردانەکەی برێت مەکگۆرک روون بوو و سەرکردایەتی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کاتی دیارکراوی خۆیدا.

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم نابێت و هەروەها دیارکردنی سنووری کوردستان لەڕێگەی دیالۆگی جددییەوە دەبێت لەگەڵ بەغدا ئەمەش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، تا ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی نەداوەتەوە و ئەو بەدیلەیان پێشکەش نەکردووە کە پێی رازی بین.

Fly Erbil Advertisment