كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
ده‌ڵێت: ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێت، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێت

K24 - هه‌ولێر:
وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێ كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت.
بێرنارد كۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا, لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا و رۆژنامەی لۆمۆند و تەلەڤزیۆنی پێنج مۆندی فەرەنسی رایگەیاند ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێت، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێت.
كۆشنێر رايدهگهیهنێت، كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پەیوەندی بە ئەمریكا و فەرەنساوە نییە، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات و دەوڵەتی خۆی ھەبێت.
پاڵپشتیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه، له‌كاتێكدایه، هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی رێكاره‌كانی گرتووه‌ته به‌ر.