نه‌وه‌ی نوێ دڵخۆشن ده‌رفه‌تی دیاریكردنی چاره‌نووسیان بۆ ره‌خساوه
كوڕه شه‌هیدێك هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕی
K24 - هه‌ولێر:
خەڵكی باشووری كوردستان، كەمتر لە هەفتەیەكیان ماوە بۆ ئەوەی روو بكەنە سندووقەكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له پرۆسه‌ی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكه‌ن.و چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن.
ژمارەیەكی زۆریش لەو خەڵكە یەكەم جارە مافی دەنگدانیان ھەیە، چیا، كە تەمەنی 18 ساڵە، باوكی لە شەڕی دژ بە داعش شەھید بووە، ئەو دڵخۆشە به‌وه‌ی، به پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی رابردووی باشووری کوردستان، هه‌لی بۆ ره‌خساوه ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات.