نووری مالكی: ده‌ستپێشخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ جێگره‌وه‌ی ریفراندۆم ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
"بڕگه‌ی ناده‌ستووری تێدایه"
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه په‌یوه‌سته به ریفراندۆمی كوردستان له 25/9/2017 ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و گوتوویه‌تی: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بڕگه‌ی ناده‌ستووریی تێدایه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مالكی ده‌ڵێت: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نوێنه‌ری سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان بینیوه، كه په‌یوه‌سته به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له ناوه‌ڕۆكدا بڕگه‌ی ناده‌ستووری تێدایه، بۆیه ئێمه له پێشه‌كیدا ته‌ئكید له ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یان كۆبیچ ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆككۆماریش خستوویه‌تییه روو، چونكه كاتی دیاریكراوی بۆ سه‌ركه‌وتنی دانووستانه‌كان تێدایه و ئه‌وه‌ش مه‌رجێكه به ته‌واوه‌تی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا نووری مالكی گوتوویه‌تی: "ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كانی له كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر هه‌رێم پیویسته پابه‌ندی بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی بێت و به زوویی ریفراندۆم رابگرێت".