شاندێكی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كیش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، به سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له سلێمانی كۆبووه‌وه.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرەتا دکتۆر فواد مەعسوم باسی دەستپێشخەرییەکەی خۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردستان و بەغدا و ئەو هەوڵانەیش خرانە بەرباس کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە لە ئارادان.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆککۆماری عێراقی کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەی و بە وردی باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە بوونەتە هۆی ئەوەی گەلی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بدات. سەرۆک بارزانی ڕوونی کردەوە کە ئێمە هەموو شێوەکانی پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا تاقیکردۆتەوە، لە لامەرکەزییەوە بگرە تا ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی و هەموویان شکستیان هێنا، چونکە لە بەغدا تەنها دەموچاوەکان گۆڕان و هەمان عەقڵییەت حوکمڕانە کە باوەڕی بە پێکەوەژیان و شەراکەت و بوونی گەلی کوردستان نییە. ئێستاش گەلەکەمان دەیەوێ خۆی لەبارەی چارەنووسی خۆیەوە بڕیار بدات. بەڵام دەمانەوێ پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەین تا ببینە دوو دراوسێی باش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیاردراوه له دوو رۆژی داهاتوودا، شاندی كوردستان بچێته به‌غدا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكاته‌وه و به به‌رپرسانی به‌غدا رابگه‌یه‌نن ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێت و له ماوه‌ی ساڵێك بۆ دووساڵ، به گفتوگۆی چڕ‌وپڕ، كێشه‌كانی سنوور، ئاو و نه‌وت، چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ردی بناغه‌ی دراوسێیه‌تییه‌كی باش دابنرێت.