حكومه‌تی هه‌رێم: داوا له توركیا ده‌كه‌ین بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا ده‌كات

K214 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌كات كه چه‌ند شوێنێكی ده‌ڤه‌ری نێروه ڕێكانی سه‌ر به پارێزگای دهۆكی گرته‌وه و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی شه‌هید بوون.
له په‌یامێكدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه ئارسته‌ی توركیا كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوووه: "ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری بادینان و له ناوچه‌ی نێروه ڕێكان به خه‌ستی چه‌ند شوێنێكیان بۆردومان كرد و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی ناوچه‌كه شه‌هید بوون".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیانه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژانه‌یان چوبوونه سه‌ر ڕه‌ز و باغه‌كانیان، به به‌هانه‌ی بوونی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و شوێنه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جه‌نگیی توركیاوه بۆردومان كران و به‌داخه‌وه زۆربه‌یان شه‌هید بوون".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئیدانه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان، داواش له توركیا ده‌كه‌ین ئه‌م جۆره بۆردومانانه بوه‌ستێنێت و زیان به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یه‌نێت و بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت".