ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم پێشنیازی وڵاتان تاوتوێ دەكات

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان کۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازی وڵاتان لەبارەی دواخستنی ریفراندۆم کۆببێتەوە".

گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو پێشنیازانە تاوتوێدەکرێن، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە".

لە چەند رۆژی رابردوودا، نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا پێشنیازێکیان بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان کرد.

بڕیارە رۆژی 25 ئەیلوول ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەبچێت.

Fly Erbil Advertisment