رۆژنامه‌ى ته‌له‌گراف پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه
چه‌ندين په‌رله‌مانتار و كه‌سايه‌تى سياسى به‌ريتانى به‌شدارييان تێدا كردووه

K24 – له‌نده‌ن:
رۆژنامه‌ى به‌ناو بانگى ته‌له‌گرافى به‌ريتانى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه. له‌و پاشكۆيهدا ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و ئه‌كاديميستى به‌ريتانى وتاريان تێدا نووسيوه و پشتيوانيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕيوه و ره‌هه‌نده‌كانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و گۆڕينى نه‌خشه‌ى سياسى ناوچه‌كه‌يان روونكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ريتانى به يه‌كێك له پڕفرۆشترين رۆژنامه‌كانى به‌ريتانيا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، ئه‌و رۆژنامه‌يه پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ كۆپييه ئۆنلاينهكهى ئه‌و پاشكۆيه بڵاوده‌بێته‌وه و بڕياره رۆژى يهكشهممهش چاپكراوه‌كه‌ى بكه‌وێته بازاره‌وه كه نزيكه‌ى نيو مليۆن كۆپى له سه‌رانسه‌رى به‌ريتانيا و جيهان دابه‌ش ده‌بێت.
له‌م پاشكۆيهدا، چه‌ندين په‌رله‌مانتارى به‌ريتانى وه‌ك رۆبه‌رت هاڵفن، نه‌ديم زه‌هاوى و جاك لۆپترێستى له پارتى پارێزگاران و چۆيسى براڤيد په‌رله‌مانتار له پارتى كرێكاران، چارلس ته‌نۆك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، گارى كێنت به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورد له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا، كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ره‌نج عه‌لائه‌دين نووسه‌ر و توێژه‌رى كوردى دانيشتووى به‌ريتانيا و نووره‌دين وهيسى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ توێژينه‌وه‌ى و راگه‌ياندن و چه‌ندين نووسه‌ر و كه‌سايه‌تى ديكه‌ى كورد و به‌ريتانى به‌شدارييان له‌م پاشكۆيهدا كردووه.
كوردستان 24 له هه‌مانكاتدا رۆژى 11ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017 پانێلێكى له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا به به‌شدارى چه‌ندين په‌رله‌مانتارى به‌ريتانى، ئهكاديميست، كه‌سايه‌تى سياسى و رۆشنبيرى ئه‌نجامدا.
پێشتريش له مانگى ته‌مموزى/ يۆليۆى 2017 كوردستان 24 پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شى هاوشێوه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشنتن تايمز ئه‌نجامدا كه پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت بوو به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و هاوكات پانێلێكيشى له هۆڵى كۆنگرێسى ئه‌مريكا به به‌شدارى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو كۆنگرێسمان و ئهكاديميست و رۆشنبير و كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى ئيداره‌ى ئێستا و پێشووى ئه‌مريكا ئه‌نجامدا.