به ڤيديۆ.. له دوورى 2000 ميلهوه پرۆسه‌ى لهسێدارهدانێكى چه‌كدارانى داعش شكستى پێهێنرا
فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى به‌ريتانى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ريتانيا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرده‌وه، كه له رێى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانه‌وه تۆمار كراوه و تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت كه فڕۆكه‌يه‌كى به‌ريتانى گردبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش بۆ له‌سێداره‌دانى كه‌سێك له گۆڕه‌پانێكى شارى ئه‌لبوكه‌مالى سه‌ر به پارێزگاى دێرزوور بۆمبا‌باران ده‌كات.
بى بى سى به‌ريتانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و بۆمبابارانه له مانگى ئايار/ مايۆى رابردوو ئه‌نجامدراوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى به‌ريتانى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ريتانيا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، فڕۆكه‌كه له بنكه‌ى عهديدى ئاسمانى له قه‌ته‌ره‌وه كۆنترۆڵ كراوه و له دوورى 2000 ميل له ئامانجهكهوه توانراوه فڕۆكه‌كه ئاراسته بكرێت.