ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ر ریفراندۆم و لێدوانی پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی هاته ده‌نگ
په‌یامێكیان ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبه‌كه‌یان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/9/2017 ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی و لێپرسراوو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاندووه: "ئەگەر بڕیارە ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەوا لەسەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت بەکەرکوکی "قودسی کوردستان" و تەواوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانیشەوە".
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی هاتووه "لەسەروبەندی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی لەئارادان سەبارەت بەپرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان و پاش هەڵسەنگاندن و لێکەوتەو کاریگەرییەکانی داوا ده‌كه‌ین "ئەگەر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم لەبەر هەر هۆکارێک لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بدرێت ئەوا کۆی پرۆسەکە بەتەواوەتی دوابخرێت، واتە لەهیچ شوێنێک ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت، ئەگەر بڕیاریشە ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەوا لەسەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت بەکەرکوکی قودسی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانیشەوە".
له‌و په‌یامه‌دا ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتی، رەخنەی توندیان له لێدوانی پێچەوانەی بەشێک لە ئۆرگان و بەرپرسەکانی یه‌كێتی گرتووه، کە لێدوانی نابەرپرسانە لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم دەدەن.