كچى فوئاد مه‌عسوم داوا ده‌كات عێراقييه‌كان دان به سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا بنێن
عێراقييه‌كان كۆتايى به‌و سته‌مه بهێنن كه 100 ساڵه له كورد ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
شيرين فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاويكردووه‌ته‌وه، داوايكردووه، عێراقييه‌كان كۆتايى به‌و سته‌مه بهێنن كه 100 ساڵه له كورد ده‌كرێت.
شيرين فوئاد مه‌عسوم به زمانى عه‌ره‌بى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش به وه‌رگرانى عێراقى كردووه و تێيدا ده‌ڵێت: له‌م رۆژه خهمهێنهرانهدا كه بيرخه‌ره‌وه‌ى يادى حوسێنى كوڕى پێشه‌وا عه‌لييه كه گيانى خۆى به‌خت كرد له پێناو سه‌رخستنى ئاڵاى هه‌ق به‌سه‌ر ئاڵاى ناهه‌قدا كورد به رۆژگارێكى مێژوويدا گوزه‌ر ده‌كات و داوا له هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كه‌ن پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كورد 100 ساڵه له ژێر جه‌ور و سته‌مى ئه‌و داگيركارى و دابهشكارييهيه كه به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان به‌سه‌ر كوردياندا هێناوه و له‌و سه‌د ساڵه‌شدا كورد ده‌سته‌پاچه نه‌وه‌ستاوه و قوربانى زۆرى داوه له پێناو نه‌هێشتنى ئه‌و سته‌مه و به‌ديهێنانى ئه‌و رۆژه كه سبهيه و رۆژى راپرسييه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خوشك و برايان ئێوه به‌شدار نيين له‌و سته‌مه‌ى له كورد كراوه و ئێوه‌ش بوونه‌ته قوربانى ئه‌و دابهشكارييه و با ببينه دوو دراوسێى باش نه‌ك ئه‌وه‌ى به زۆر و زۆردارى له ژێر ئه‌و ئاڵايه كۆببينه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا شيرين فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: بڕوا به‌و سياسييانه مه‌كه‌ن، كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى سياسى خۆيان و سه‌ركه‌وتنيان له هه‌ڵبژاردن ته‌پڵى شه‌ڕ لێده‌ده‌ن و عێراقيان خستووه‌ته گێژاوى گه‌نده‌ڵييه‌وه و ده‌يانه‌وێت ئه‌و پهيامه بگه‌يه‌نن كه گه‌لى عێراق دهمارگيره و له‌گه‌ڵ هه‌ق و راستييدا نييه، ئێوه به شوێنيان مه‌كه‌ون و بڕوايان پێ مه‌هێنن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ حوسێن بن و پشتيوانى له هه‌ق و راستى بكه‌ن.