هێڵی ئاسمانی توركیا و قه‌ته‌ر گه‌شته‌كانیان بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
چه‌ند كۆمپانیایه‌كی عه‌ره‌بی گه‌شته‌كانیان راگرت
K24 - هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانی توركی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "گه‌شته‌كانمان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رده‌وامه و تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتووه كه فڕۆكه‌خانه‌كان له به‌رده‌م هاتووچۆی فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی نیوده‌وڵه‌تی دابخرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه هێڵی ئاسمانی قەتهر لەگەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و گوێ بەبڕیاری عێراق نادات و دەڵێ: "تا ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم فڕۆکەکان کراوە بێت، هێڵی ئاسمانی قەتهر لە گەشتەکانی خۆی بۆ شارەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانی توركیا له كاتیكدایه، ئه‌مڕۆ چه‌ند هێڵێكی ئاسمانی لوبنانی و میسری رایانگه‌یاند كه "له به‌رامبه‌ر داخوازی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، گه‌شتی چوون و هاتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان راگرتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بداته‌وه ده‌ست به‌غدا، ئه‌گینا رۆژی هه‌ینی مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی دێت و هیچ گه‌شتێكی فرۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام نادرێت".